Pau Cubarsi

78 3 2
                                        

Cubarsi \ Pov
بەبێ دەنگی دووبارە فرمێسکەکانم دەسڕم، ئەمڕۆ بوویە 28 ڕۆژە هیچ شتێك دەربارەی خوشکەکەم نییە، من ناوم پاو کوبارسی'یە تەمەنم 17 ساڵانە و خوشکەکەم ناوی کامێلا'یە تەمەنی 21ساڵە ئەو لە زانکۆی بەشی زمانی ئینگلیزی بوو، ئێوارەیەك هەمووان کۆبوینەوە لە ماڵی باپیرەم چاوەڕێی گەڕانەوەی کامێلا'م دەکرد لە زانکۆ بگەڕێتەوە بەڵام کاتەکەی زۆر درەنگتر کرد بەمشێوەیە ترسام و ماڵەوەم ئاگادار کردەوە، گەڕایەن بەڵام هیچمان دەست نەکەوت، بڕیارماندا پۆلیس ئاگادار بکەینەوە بەڵام ئەوە 28 ڕۆژە خوشکەکەم بێ سەرووشوێنە بـیـرت دەکـەم دادە، بـیـری پـێـکـەنـیـنـەکـانـت دەکـەم دادە، بـیری تـوڕەبـوونـەکـانـت دەکـەم دادە!.

دایکم:"کـوڕم دەی وەرە نـانـی ئـێـوارە بـخـۆ هـەر خـۆی مـانـگـێـکـە هـیـچـت نـەخـواردوە!."
بە نیگەرانیەوە ووتی

کوبارسی:"نـا دایـکـە دڵـم نـایـەوێ"
بەبێزاری و بێ تاقەتی وام وت
دەرگاکە کرایەوە وەك هەموو کات بە هیواوە سەیری دەرگاکە دەکەم بگەڕێتەوە بەڵام ناا.

باوکم بوو بەبێ تاقەتیەوە لە هۆڵەکە دانیشت منیش ڕامکردە لای

کوبارسی:"بـاوکـە هـیـچ هـەواڵـێـك هـەیـە؟"
بە هیواوە پرسیم بەڵام وەك هەموو کات سەری بەبێ هیوایی لەقاند و دەستی بە گریان کرد

باوکم:"نـا هـەمـوو هـەڵـەی مـن بـوو"
فرمێسکەکانی یەك لە دوای یەك دەکەوتن پێتان سەیر نەبێت کە پیاوێك دەگریت بۆ پارە نییە بۆ شتێکی ئەم ژیانە نییە، بۆ موڵك نییە، بەڵکو بۆ لەدەستدانی تاقە کچە گەورەکەیەتی کە دیار نییە لەدەستی داوە یان نا!.

دایکم:"پـیـاوەکـە بـەسـە تـکـایـە بـەسـە"
دایکیشم لەگەڵی دەستی بە گریان کرد
منیش بەبێ هێزی دانیشتم نامەوێ بگریم!.

کوبارسی:"کـەمـێـك دەڕۆمـە دەرەوە"
بەبێ هێزیەوە ووتم

دایکم:"کـوڕم ئـاگـاداری خـۆتـبـە!."
بە خەمخۆریەوە

کوبارسی:"بـاشـە دایـکـە گـیـان"
ماچی دایك و باوکم کرد وەك ئەوەی نەگەڕێمەوە لایان، نازانم خوشکەکەم لە کوێیە؟!.
پیاسەم دەکرد لە کۆڵانە تاریکەکە تا بگەمە لای کەنار دەریا.

Footballer's ReactionWhere stories live. Discover now