سلاو ئەزیزانم حەزم کرد چەند روونکردنەوەیەک بدەم لەسەر چیرۆکە کوردیەکانئەم ماوەیە هەر چیرۆکێکی تازە ببینم ئەرۆم خوێنەری ئەبم نەک لەبەر ئەوەی حەز بە خوێندنەوەی چیرۆکەکە بکەم بەلکوو دەمەوێت بزانم نووسەرە کوردەکان ئەزموونیان چۆنە
مافم نییە دانیشم رەخنە لە چیرۆک بگرم چونکە ئەوە ئیشی من نییە بەلام لە شوێنی رەخنە گرتن هەڵەکانی بۆ دیاری دەکەم تەبعەن سەرەتا دەست خۆشی لێ دەکەم چونکە باش دەزانم ماندوو بووە بە چیرۆکەکەیەوە
پێی ئەلێم دەست خۆش دواتر یەک یەک هەڵەکان بە شێوازێکی جوان بە ئسلوبێکی زۆر جوان بۆی دیاری دەکەم پێی دەلێم گەر چیرۆکەکەت وا بنووسی باشترە ئیدی وەلحال نەمن دڵی ئەو دەشکێنم نە ئەویش بەردەوام دەبێت لەسەر هەڵەکەی
واتا ئەگەر هەر یەکێک لە ئێمە وابکات واتا خوێنەری چیرۆکێک بوویت خۆ عەیب نییە ئەگەر تۆ دیاری بکەیت هەڵەی نووسەر لە کوێ دایە بەو مەرجەی ئەگەر بە شێوازێکی جوان پێی بلێیت
تەبعەن هیچ مرۆڤێک بێ هەڵە نییە هەموومان بای ئەوە هەڵەمان هەیە لە ژیانی خۆماندا واتا تۆی خوێنەر ئەگەر خوێنەری هەر چیرۆکێک بوویت ئەگەر نووسەرەکەشت زۆر زۆر خۆش بوێت و نووسەری دڵخوازیشت بێت بۆی دیاری بکە چ هەڵەیەکی هەیە ئەگەر تێبینیت کرد هەڵەی هەیە نە عەیبە و نە شەرم
من خوێنەری چەند پەرتوکێکی بیانی بووم ئێستا ئێوە وا ئەزانن چیرۆکە بیانیەکان هەمووی ئەکتیڤی زۆرە و هەموویان پشتگیری یەک دەکەن نەخێر بەلکوو کۆمێنتەکان هەمووی رەخنەن من لێرە نالێم رەخنە لەیەک بگرن بەلکوو رێنمایی جوان بە یەک بدەن ئەوان شێوازەیەکەیان وایە رەخنە لە یەک دەگرن و دڵیان لە یەک ناشکێت بەلکوو باشتر دەبن
بەلام باش دەزانم لێرە ئەگەر رەخنە لە هەر چیرۆکێک بگریت زۆر خراپ بەسەرت دا دەشکێتەوە چونکە ئێمە لێرە لە رەخنە قبوڵ کردن رانەهاتووین رەخنە قبوڵ ناکەین و هەردەم حەزمان بەوەیە چیرۆکەکانمان کۆمێنتی " دەست خۆش ، بژی ، بەردەوام بە "ی بۆ بێت هیچ کامێکمان بە دۆی خۆمان نالێین ترش !
زۆر چیرۆکم دیوە بەجدی شایەنی خوێندنەوە نین بەلام کە کۆمێنتەکان دەخوێنمەوە هەمووی پشتگیری دەکات و کۆمێنتی رازاوەئ بۆ دێت !
ئاخر ئەمە هۆکاری سەرەکیە بۆ نووسین بە شێوازی هەڵە و ئەکتیڤ بوونی چیرۆکە خراپەکان
بۆیەش چیرۆکی گەی و لێسبیان ئەکتیڤیان زۆرە چونکە خوێنەرەکان پشتگیریان دەکەن ئەگەر بێت و لە کۆمێنت رێنمایی بدەین باوەرتان هەبێت ئەم چیرۆکانە کەم دەبنەوە
لە هەندێک چیرۆک هێشتا وێنە بەکاردێت ئەزانن بۆ ؟ چونکە هەر خوێنەرە داوا لە نووسەر دەکات وێنە دابنێت
بەشێک لە قسەکانم ....
