؟؟؟:"کـچـم وەرە نـانـەکـەت بـخـۆ"
دەنگی ئافرەتێکی چل بۆ چل و پێنج ساڵان بوو کاتێک لەودیووی دەرگاکە بانگی کچە بچووکەکەی دەکرد
؟؟؟:"ئـێـسـتـا دێـم دایـە گـیـان"
بە کورتی و شیرینی وەڵامی دایەوە
باسێک بە کورتی
(ئالیا فرانسیسکۆ کچێکی تەمەن 19 ساڵ خەڵکی وڵاتی نۆروەی [نەرویج] بەڕەگەز ئەمریکی لە خێزانێکی دەوڵەمەندە ،خاوەنی یەک خوشکی لەخۆی گەورەترە لەگەڵ دایک و باوکی دەژیت لە زانکۆ دەخوێنێت لە بەشی ئەندازیاری بیناسازی. کەسایەتی کچێکی شیرین و خۆشەویستە بەڵام لە کاتی توڕە بوونی خراپ دەگوزەرێ)
Alia\Pov
ڕۆیشتمە خوارەوە بینیم لەسەر سفرەی نان خواردنن بەیانی باشم لێیان کرد و وەڵامیان دامەوە نازانم ئەمڕۆ زۆر لە باش ناچن مەبەستم زۆر سەرقاڵن بۆ ئامادەکاری
ب.فرانسیسکۆ:"کـچـم ئـەمـڕۆ دەچـیـتـە زانـکـۆ؟"
بە هێواشی وای ووت کاتێک قومێکی لە چا'کەی دا
ئالیا:"بـەڵـێ بـاوکـە...، ئـەمـڕۆ لـەوانـەیـە کـەمـێـک دوا بـکـەوم بـۆ گـەڕانـەوە"
ئەمەوێ بزانم کێشەیان چییە، بۆیە ئەو قسەیەم کرد تا بزانم ئەو شتە منیش دەگرێتەوە؟،دوای خۆ درۆم نەکردووە هەر خۆی ئەمڕۆ سێ تاقیکردنەوەم هەیە
باوکم:"کـچـم گـەر بـتـوانـی زووتـر بـگـەڕێـیـتـەوە بـاش دەبـێـت"
بە نیگەرانیەوە
ئالیا:"بـۆچـی؟"
بەخێرایی پرسیم، ئافەرین ئالیا گیان دووبارە خۆتت شەرمەزار کرد
باوکم:"مـیـوانـمـان یـەن"
بە زەردەخەنەوە
ئالیا:"بـاشـە هـیـوادارم"
هاییششش کاتژمێرەکە میوان. خولەکێک ئەو میوانە کێیە؟ بۆچی هێندە پەرۆشین؟
ئالیا:"ئـەم مـیـوانـە بـەڕێـزانـە کـێـن؟"
بە کەمێک بێزاریەوە
دایکم:"هـاوڕێـی بـاوکـتـن"
بە زەردەخەنەوە ووتی کاتێک سەیری باوکمی کرد. ئەرێ ئەمانە من شێت دەکەن بۆچی هێندە سەیری یەک دەکەن؟
ئالیا:"مـن دەڕۆم دەی خـواتـان لـەگـەڵ"
بە خێرایی وویستم بڕۆم بەڵام خوشکەکەم قۆڵی گرتم وتی کە من بەڕێت دەکەم، باشە ئێستا دەتوانم پرسیار بکەم؟ ئاخۆ وەڵامەکانم دەست دەکەوێت؟
YOU ARE READING
Footballer's Reaction
RandomStarted = 4/11/2022 football player reaction's / one shot (kurdish)
