~1~

21 9 0
                                    

لە ئاهەنگی ئەمشەوی خێزانی هارلان خانمە شۆخەکە بە درێسێکی ناسکەوە لە سەماکەی تەواو بوو خەریک بوو ئاهەنگەکەش بەرەو کۆتای دەرۆشت بەبێزاری ڕۆشتە باخچەی پشتەوەی ماڵەکەیان ماندوو ببو هێندەی سەما بکات ڕۆشتە نزیک مەلەوانگەکە قاچەکانی خستە ناوی و درێسەکەی کەمێک بەرز کردبوویەوە تاوەکو تەر نەبێت سەری بەرز کردەوەو سەیری ئاسمانی قەشەنگی دەکرد کە مانگ نیوە پر بوو جوانەیەکی تایبەتی بەخشیبوو بە ئاسمان هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی چاوەکانی داخست ماوەیەک ئاوا مایەوە هەستی دەکرد کە کەسێکی تر لێرە بوونی هەیە بەڵام پشگوێی خست بەردەوامبوو لەوەی قاچی لە نێو ئاوەکە جوڵە پێبکات

لەلای ئەو کەسەی کە لە خانمەکەی دەروانی کورێکی قەشەنگی باڵا بەرز قژێکی پڕ و ڕەنگ قاوەیەکی تاریک وە پێستێکی ئەسمەر کە زۆر قۆزتری کردوە شاکارێکی تەواو بێ وێنە لەو شۆخەی بەردەمی دەروانی کە قاچە رووت و ناسکەکەی لە نێو ئاوەکە جوڵە پێدەکات و بەهێمنی وا دەکات ئاوەکە سەما بکات

{{شتێکت پێویستە بەرێزم}} ئاورێکی بۆ دواوە دایەوە بە چاوە گەورەکانی لەو کورەی روانی

{{ئاهەنگەکە کۆتای هات ماندوو بووم لە گیتار ژەنین بۆیە هاتمە ئێرە تا کەمێک بە تەنیا بم وە نەمزانی کە تۆش لێرەی خاتوونی سەماکەر}} بە ئارامی وشەکانی ئاراستەی خانمە روخسار پەریەکە کرد

{{وا دیارە لە تیپی مۆسیقاکە نوێی بۆیە نەمناسی}}

{{هـهـ بەڵێ نوێم}} لە شوێنی خۆی وسەتابوو بە ئارامی سەیری ئەم کەشەی بەردەمی دەکرد...مەلەوانگەیەک ئاوێکی هێمن لە هەمووی
قەشەنگتر خانمە ناسکەکەی بەردەمی

{{تێگەشتم کەواتە ناوت چیە}} سەری وەک رازیبوون جوڵاند پاشان سەیری چاو قاوەیەکەی ئەکرد

{{ناوم تایهیۆنگە ڤایلۆر تایهیۆنگ}}

{{منیش هارلان ئیلینا خۆشحاڵبووم بەرێز ڤایلۆر}} سەیری دوواوەی ڤایلۆری دەکرد کە دەمێکە چاوەرێی ئەم کەسیە کە بێت بۆ لای

{{ئیلینا!!دایک و باوکم گەرانەوە بۆ فەرەنسا ئایە هیچ شوێنێکت دیاری کردووە کە لێی بمێنیتەوە}} لیلی بە دەنگە خانمانەکەی وا قسەی کرد وەک ئەوەی کەسی لێ نەبێت

{{نەخێر هێشتا نا ئەمشەو لێرە دەمێنمەوە لێڵ میوانەکان}} بە ئارامی وەڵامی دایەوە پاشان دووبارە لێوە پرو ناسکەکەی دەنگی لێوە دەرچوو
{{هیچ ماددەیەکت لایە ئێستا!؟}} سەیری لیلی جوانی کرد

{{بیگرە ئەوە هەموویەتی کە لامە}} بەبێزاری کیسە بچووکەکەی دایە دەستی خوشکە بچووکەکەی چاوی لێی سوراند{{من دەرۆم وە تۆش لەبیری مەکە شوێنێک بدەزەرەوە بۆ نیشتە جێبوون}}

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Aug 15, 2024 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

Elana~🌪️🩶Where stories live. Discover now