میلا لە مەتبەخەکە وەستاوە و چاوەڕێیتی بانگی بکەن تا قاوەکان ببات،ڕوخساری بە ئاشکرا بێزاری لێ دەبینرێت
ئەوەندەش خەمبار نییە،لە کۆتایدا لەم دۆزەخە ڕزگاری دەبێت
لەوانەیە دوای ئەوەی هاوسەرگیری کرد ژیانی باشتر ببێت و بهێلن بخوێنێت
"دەی میلۆ"
-نازڵی گوتی
میلا قاوەکانی هەڵگرت بەرە و ژووری میوان ڕۆیشت
کە ئەوانی لێ بوون
بەلاچاوێک سێری جونگکووک'ی کرد کە بەچاوە تیژەکانی سێری دەکات،قاوەکانی بۆیان دانا ویستی بچێتە دەرەوەی ژووری میوانەکە
"وەرە گیانەکەم دابنیشە"
-کاظم گوتی
میلا پێکەنینێک گرتی گیانەکەم؟؟
باوکی پێی گوت گیانەکەم؟سەیرە!
چووە تەنیشتی دایکی و نازڵی دانیشت
جونگکووک خەریک بوو بەچاوەکانی بیخوات مەلیسا خان تێبینی کردبوو،قونجڕکێکی لە جونگکووک گرت
"هێواش ڕۆڵە خەریکە بیخۆیت باوکی کچەکە هەستی پێ دەکات"
-مەلیسا گوتی
جونگکووک مۆڕەیەکی لێ کرد
تا دوای ماوەیەک هاتنە سەر بابەتی سەرەکی و داوای میلا'یان کرد،بێگوومان کاظم ئاغا بەخۆشحاڵیەوە پێشکەشی کردن
دوای دەست ماچکردن و ئەڵقە لەپەنجە کردن
میلا و جونگکووک لە تەنیشتی یەک دانیشتبوون،میلا بەبەردەوامی مۆڕەی لە جونگکووک دەکرد
"مامە کاظم کەی خەنەبەندان و شتی وا ئەکەین بۆ میلا؟و بەرواوری هاوسەرگیریەکە کەیە؟"
-جونگکووک گوتی
"خەنەبەندان؟پێویست بەمانە دەکات؟تەنها لەلای پارێزەر بەهاوسەرتان ڕادەگەینین و تەواو"
-کاظم گوتی
جونگکووک کەمێک سێری کەشەکەی کرد و سەری بەباشە جوڵاند،شتی تری لەمێشک داناوە
YOU ARE READING
﮼سەرسەری
Fanfiction-کورێکی سەرەرۆ بەناوی جونگکووک لە خێزانێکی خانەدان و بەناوبانگ ئەبێت باپیری بڕیار ئەیات بۆ ئەوەی نەوەکەی لەو خوە خراپانەی دووربخاتەوە بڕیاری هاوسەرگیری بۆ ئەیا - - - START//16 JUNE,2024 END//28 AUGUST,2024
