بەیانی ئیلیزا رۆشتە نەخۆشخانە فایلی نەخۆشەکانی وەرگرت ھەندێکیان رۆشتبوون و ھەندێکیان مابوون وە ئیلیزا سەردانی کردن و پشکنینی بۆ کردن ئیلیزا ھەموو رۆژەکە خەریکی کارەکانیبوو نە شوگای بینی نە جیمین بۆ دەرمانەکانی رۆشتە نەخۆشخانە ، کاتی کاری تەواوبوو گەرایەوە ماڵەوە خواردنی لەسەر رێگاکەی خوارد بە پیاسە گەرایەوە پاشان جلێکی ئاسودەی لەبەر کرد و رۆشتە ھۆڵەکە بەدیار تیڤیەوە لەسەر قەنەفەکان پاڵکەوت کە لە فلم بێزاربوو نزیکەی کاتژمێر ١٢:٢٠ خولەک رۆشتە ژورەکەی روناکیەکانی کوژاندەوە و پاڵکەوت بەڵام لەناکاو تەقەی پەنجەرەی ژورەکەی ھات سەری بەرز کردەوە وایزانی خەیاڵە پاڵکەوتەوە بەڵام دوبارە تەقەی ھاتەوە وەک ئەوەی کەسێک بەرد لە پەنجەرەکە بگرێت ، ئیلیزا تۆزێ ترسا لە جێگاکەی ھەڵسا روناکی داگیرساند و بە تۆزێ ترسەوە نزیکی پەنجەرەکە کەوتەوە و کردیەوە سەیری کرد کێی لێبێ باشە؟ مین یوونگی .
ئیلیزا :- شوگا!!
شوگا:- بەڵێ شوگا ئیلی چۆن سەرکەومە سەرەوە؟
ئیلیزا :- بۆچی ماڵەکەم دەرگای نیە؟
شوگا:- ویستم ببمە سوارچاکی خەونەکانت و لە قەڵاکە رزگارت بکەم.
ئیلیزا :- تۆ زۆر سەیری دیزنی دەکەی؟
شوگا:- تۆ گاڵتەم پێ دەکەی شازادە؟
ئیلیزا :- ئێستا دراوسێیەک بە ھەڵە تێدەگا وەرە دەرگا دەکەمەوە.
شوگا:- ئاا بۆستە بۆستە- ئیلیزا سەیری کرد بە مانای پرسیار- ئەمەوێ لێرەوە بێمە ژورەکەت.
ئیلیزا :- ئای خوایە گیان ئارامیم پێ ببەخشە کوری باش دەرگام ھەیە و کەس نیە لێی بترسی بۆ لێرەوە دێی؟
شوگا:- وای دابنێ بە دزیەوە ھاتومەتە لای مەعشوقەکەم و ئەبێ لێرەوە بێم.
ئیلیزا بە سەرسامی لەو شێتەی دەروانی :- لە باخچەکە پەیژەی لێیە.
ئیلیزا قسەکەی تەواو نەکرد شوگا بە راکردن رۆشت و پەیژەکەی ھێنا داینا و سەرکەوتە سەرەوە ئیلیزا گەرایەوە دواوە شوگا ھاتە ژورەوە.،
شوگا:- ژورەکەشت خۆشە.
ئیلیزا :- وەک ئەوەی یەکەمجارتبێ بیبینی.
شوگا:- دە شەرمەزارم مەکە خۆشەویستم.
ئیلیزا بەو وشەیە دڵی خێرا لێیدا شوگا ھەستی بەوە کرد بەھەنگاوی بچوک بچوک لێی نزیک دەبۆوە تا ئیلیزای لەنێوان خۆی و دیوارێکدا قفڵ کرد دەستی لەملا و ئەملای دانا لێی نزیک بۆوە ھەردوکیان دڵیان بە شێوەیەکی نا سروشتی لێی دەدا.
شوگا دەستی ئیلیزای خستە سەر دڵی:- سەیرکە چۆن وەک شێت بۆت لێدەدات.
ئیلیزا زەردەخەنەی کرد و سەری بەرز کردەوە چاوە رەشەکانی خستە ئەو چاوە تیژ و قاوەییانە شوگا نزیکتر بۆوە وایکرد ھەناسەکانیان تێکەڵ بەیەک ببن .
YOU ARE READING
Two ways ( دوو رێگا )
Fanfictionکاتێک دوو ڕێگات هەیە دەکرێت سەرت لێ بشێوێت و ڕێگا هەڵەکە هەڵبژێری بەڵام بێ هیوا مەبە و بگەڕێوە بۆ ڕێگا ڕاستەکە. زەرەر لە نیوەی بگەڕێتەوە قازانجە کەوایە ژیانت لەسەر ڕێگا هەڵەکە بەردەوام مەکە.. رێگای راستت ھەڵبژارد لەخۆبای مەبە ژیان زیاتری ھەیە بۆت! ن...
^ part 32 ^
Start from the beginning
