جونگکووکی بێ مێشک
لەپێش دەرگای دەرچوون لە کۆشکەکە
لەگەڵ کچێک وەستابوو و زەردەخەنە مونحەریفەکەی وەکوو هەمیشە لەسەر لێوی بوو و دەستی کچەکەی گرتبوو
"کووکیاا پێویستی بڕۆم لەوانەیە کەسێک بمانبینێ"
-کچەکە گوتی
"ماچێک؟"
-جونگکووک گوتی
کچەکە سەری بەباشە جوڵاند
جونگکووک ڕوخساری گرت و لێوی لەسەر لێوی دانا
هەر کەمێک درێژەی نەخایەند کاتەکەی لێ تێکچوو بەهۆی ئەو
تاکە پێڵاوەی بەتووندی بۆی هاوێشترا
ئەوە باوکی بوو هەروەها ئاغاش لەتەنیشتی بەگرژ و مۆنیەوە وەستابوو و گۆچانەکەی بەدەستەوە بوو
کچەکە بەپەلە لێی دوور کەوتەوە و ڕایکردە دەرەوەی کۆشەکە
جونگکووک بەترسەوە تفی قوت دا
"تفـ،کوڕم ئەمە چ حاڵێکە؟تۆ بۆچی بەو شێوەیە سەرسەری دەرچووی ئاخر؟من چی بکەم لەگەڵ تۆدا؟ئابڕووی ئێمەت بردووە دەک خوا بەنەفرەتت نەکات"
-ئۆرهان گوتی
جونگکووک بەشەرمەزاری سێری زەویەکەی دەکرد
ئاغا بەبێ قسە چووە ژوورەوە.
-
ئێوارە
کاتی نان خواردن،هەمووان لەسەر سفرەکە بەهێمنی دانیشتبوون و نانیان دەخوارد
تا لەناکاو ئاغا کەمێک کۆکی تا سەرنجەکان
بۆخۆی ڕاکێشێت
هەمووان سێری ئەویان کرد
"منداڵینە ئێمە ئەمڕۆش توانیمان لەسەر هەمان سفرە بەیەکەوە کۆ ببینەوە و نان بخۆین،بەڵام پێم وابێت ئەم سفرەیە لەکەسێکی کەمە"
-ئاغا گوتی
هەمووان چاوێکیان بەسفرەکەدا خشان،بەڵام لەکەسی کەم نەبوو
"ببورە باوکە بەڵام ئێمە لەمەبەستت تێنەگەشتین"
-ئۆرهان گوتی
YOU ARE READING
﮼سەرسەری
Fanfiction-کورێکی سەرەرۆ بەناوی جونگکووک لە خێزانێکی خانەدان و بەناوبانگ ئەبێت باپیری بڕیار ئەیات بۆ ئەوەی نەوەکەی لەو خوە خراپانەی دووربخاتەوە بڕیاری هاوسەرگیری بۆ ئەیا - - - START//16 JUNE,2024 END//28 AUGUST,2024
