I think we are in love~

Start from the beginning
                                    

تایهیۆنگ:یانی ناتوانیت یەک شت باس نەکەیت جین ؟

جین:زۆر لەتۆ گەورەترم بێ ڕێز بە جوانی بانگم بکەم.(جۆنگکووک تەنها سەیری ئەوانی ئەکرد کە دووبارە خەریکە دەست ئەکەن بە شەڕکردن)

جۆنگکووک:جین ئەتوانی تۆ برۆیت.

جین:بێگوومان.(سەری دانەواند و ئینجا رۆشت،تایهیۆنگ خۆی ڕێک کردەوە و لە بەرامبەر جۆنگکووک وەستا بە ڕێکی)

جۆنگکووک:بۆچی لێتدراوە؟

تایهیۆنگ:هیچ نییە.

جۆنگکووک:شتێکم پرسی.(تایهیۆنگ دووبارە هەناسەیەکی قووڵی دا)

تایهیۆنگ:ئەوان پرسیان لەگەڵ کێ ئەژیم منیش گووتم بە ئێوە چی بۆیە لێیان دام.(بە ڕاستگۆیانە ڕووداوەکەی گێڕایەوە)

جۆنگکووک:تەنها قسەت کردبا منداڵ بۆچی لەسەر شتی لەمجۆرە لێدان بخۆیت؟

تایهیۆنگ:ئێ بە ئەوان چی؟؟؟

جۆنگکووک:کەواتە ئەوەندە قسەت گەورەیە لێیانت دابایەوە.(هەستا و چاکەتەکەی داکەند،تەنها کراسە سپیەکە و پانتۆڵە قووماشە ڕەشەکەی لەبەر مابوو)

(ماسوولکە گەورەکانی سینگ و قۆڵی لە ناو کراسەکە بەدەرکەوتبوو،تایهیۆنگ قسەی نەکرد ،ئەو ئەیویست لەوان بداتەوە بەڵام زۆر بەهێز بوون)

تایهیۆنگ:تەنها فێرم بکە چۆن شەڕ بکەم.(لە دوای جۆنگکووک رۆشت کە لە ژوورەکە رۆشتە دەرەوە)

جۆنگکووک:جارێ تەمەنت هی ئەوە نییە تۆ ئێستا تەنها بخوێنە.

تایهیۆنگ:من یازدە ساڵم و گەورەم .

جۆنگکووک:کە کاتی خۆی هات ئینجا .(چووە ژوورەکەی و دەرگاکەی داخست ،تایهیۆنگ لەوێ وەستا ،بە تووڕەیەوە شەقی لە دەرگاکە دا بە قاچی،ئەویش گەڕایەوە ژوورەکەی)

(بە بێزاری دەستی کرد بە وانە خوێندن،دوو ساڵە لەلای جۆنگکووک دەمێنێتەوە ،جۆنگکووک هەر لە ساتی یەکەمەوە ئەوی لە قوتابخانە دانا )

(وە پێی گووت کە کاتی خۆی هات فێری ئەکات چۆن شەڕ بکات چۆن وەک ئەو بێت،جۆنگکووک ئەیەوێت ئێستاکە تایهیۆنگ تەنها بخوێنێت)

(وە تایهیۆنگ وەک تەمەنی خۆی بژیت،نەک هەر لە منداڵیەوە بکەوێتە ئەم ژیانەی کە جۆنگکووک تێیدایە)

-

تایهیۆنگ:بۆچی ئێوە دێن؟؟

Love,taekook(one shots)Where stories live. Discover now