part 17

1.5K 97 59
                                    

ئەم پارتە باسی جوت بوونی تێدایە 🔞 وە بۆ ئەو کەسانەی حەزیان بە جۆری چیرۆکی وا نیە ئەتوانێ بەبێ دەنگی بڕوات بەبێ بڵاو کردنەوەی پیسی خۆی و تنی وشەی نە گونجاو

هەموو کەسێک ئازادە لە جۆری ئەو چیرۆکەی دەینوسێت وە ئەوەی ستایلی منی بەدڵ نیە لەم جۆرە چیرۆکانە ئەتوانی نەیخوێنیتەوە ..

( ببورن بۆ هەڵە ئیملایەکان بەپێی پێویست نەمتوانی هەموو ڕاست بکەمەوە چونکە ئەم پارتە داوای زۆری لەسەر بوو )

.

...

دووای هە فتەیەک .. لەو مایەدا تای و ئێڤلین زۆر لەیەک نزیک بوونەوە و وە تای پەیوەندیەکەی بەقەوەتر بوو لەگەڵ جۆنکوک و هەرشتێک حەزی لێبێت یان شتێک یزعاجی بکات خێرا بە جۆنکوک دەڵێ بە بێ هیچ شەرمێک و دوو دڵیەک وەک جاران وە ئەوەش وای کرد جۆنکوک زیاتر دڵخۆش بێت بەتایبەتی دووای ئەوەی بینیتی کە تای ناتوانێت بۆ ماوەیەکی زۆر لێی دوور کەوێتەوە و خێرا بەدووای دەگەڕێ وە ئەمە هەمان شت بوو بۆ جۆنکوکیش کە ئێستا ناتوانن لە دووری یەکتر خۆیان ڕابگرن

وە جیمین سکی کەمێک دەرکەوت بە ‌پێی ئەوەی منداڵی گورگ تەنها پێویستی بە شەش مانگ هەیە لە سکی دایکیا وەک مرۆڤ نیە پێویستی بە نۆ مانگ بێت وە ئەمەش ئیزعاجی جیمینی زیاتر دەرخستوە کە هەر دەمەو کاتێک نایبینی جنێو بە یونگی ئەدات کە ڕێگری زۆر شتی لێ ئەکات وەک خواردەمەنی شوکلاتەو شتە شیرینەکان و زیاتر هەوڵدان لەگەڵی بۆ خواردنی میوە یان یونگی ناهێڵێت جیمین قاچ بخاتە عەرز بەڵکو هەڵی دەگرێت

ئێستا لە هۆڵی دانیشتنەکە کۆبوونەتەوە تا خوا خافیزی لە خێزانی تشانیول بکەن دووای ئەوەی بڕیاریان دا بگەڕێنەوە چونکە کۆشکەکەیان نابێ ئەوەنە لێی دوور بن وە هەریەکە و کاری خۆی هەیە وە ئێڤلین دووبارە قوتابخانەی ئەکرێتەوە

لەو کاتەی هەمووا خوا حافیزی لە خێزانی تشانیول دەکەن ئیڤلین و تای باوەشیان کردوە بە یەکاو نایانەوێ لێک دوور بکەونەوە و هەریەکەیان دمووچاوی خەمبار لەسەر ڕوویان داناوە

ئێڤلین / ئۆپا تایهۆنگ زۆرت بیر ئەکەم ئەبێ بەڵێنم بەیتێ کە سەردانم بکەی باشە

تای / منیش زۆر ت بیر ئەکەم وە بێگومان سەردانت ئەکەم جۆنکوکی ئەم بات وانیە جۆنکوکی

( وتی و هێشتا باوەشی بە ئێڤلین دەکرد پاشان لە کۆتایی قسەکەیا سەیری جۆنکوکی کرد )

جۆنکوک / بێگومان هەرکاتێک تۆ بتەوێ بچکۆلانەکەم

( بە زەردەخەنەیەکە وتی کاتێک چاوەکانی بە عشێکی بێ کۆتا سەیری تای دەکرد )

The omega myth 𓆩V꙰KOOK꙰𓆪Where stories live. Discover now