تۆ حەقت نەبێ ئێسە چارەی تۆش ئەکەم "

تایهیۆنگ توڕەبوو

" ئەگەر ئازای پەنجە لەو کچە ئەدەی ئەبێت ڕۆحی دایکت بێنمەوە پێش چاوت "


ئەویش زیاتر جۆنگکوکی توڕەکرد کاتێک بەو شێوە گاڵتەجاڕیە ناوی دایکی برد، جۆنگکوک دوبارە دەستی کردەوە بە شەڕ بەڵام بە توڕەییەکی زیاتر

ئیلینی هەر خۆی لە خوێن ئەترسا، ڕۆشتە بەردەم جۆنگکوک تا چیتر بووەستێ لە لێیانی تایهیۆنگ
"

تخوا بووەستە، ئێوە بۆ وا ئاکەن؟ "


جۆنگکوک کە ڕوخساری ترساوی ئیلینی بینی کەمێک خۆی هێور کردەوە وتی

" ئەو بێ پرسی خۆم منی فڕێیایە ئێرە ئێستە چۆن بگەڕێینەوە؟؟ هاا؟؟!! "

ئیلینی سەیرێکی تایهیۆنگی کرد وەک ئەوەی بپرسێت ئایە هیچ وەڵامێکت هەیە؟

تایهیۆنگ کە لەسەر زەوییەکە کەوتبوو کۆکەیەکی کرد خوێن لە دەمی هاتە دەرەوە

" نەمویست بە تەنها جێتبێڵین "

ئیلینی هەستێکی سەیری بۆ دروست بوو، خۆی بە جێگەی بەزەیی ئەبینی لەهەمان کاتدا بێ ویستی خۆی متمانەی بۆ تایهیۆنگ دروست بوو

دەستی بۆ تایهیۆنگ ڕاگرت و هەڵیساندەوە سەر پێ، جۆنگکوک بەو دیمەنی دەستگرتنە هەستێکی ناخۆشی بۆ دروست بوو لەوساتە چاوی چووە سەر جلەکانی ئیلینی کە هەمووی دڕاون خێرا چاکەتە فەرووەکەی داکەند و دای بەسەر شانی ئیلینی-دا


ئەویش زەردەخەنەیەکی شەرمۆکی کرد و توند دەستەکانی بە چاکەتەکەوە گرت تا نەکەوێتە خوارەوە

**********************



لەوکاتەوە ئیلینی دیار نەمابوو پوریشی هیچی بۆ نەخورابوو، هەر ئەگریا، ئاخر خۆی وەجاخکوێر بوو بۆیە ئیلینی وەک مناڵی خۆی گەورە کردبوو

هەرچەن هیچ ئافرەتێک جێگەی دایک ناگرێتەوە، ئامێزی دایک شوێنێکە تێیدا هەست بە ئەمان ئەکەی، هەست بە ئارامی ئەکەی، هەستی خۆشەویستیەکی وات هەیە لە هیچ باوەشێکی تری دونیا ناگەیتەوە هەمان باوەش ئیلا باوەشی ئەو نەبێت بەڵام پوری هەموو هەوڵێکی بۆ دەستەبەرکردنی باوەشێکی وابوو بۆ خوشکەزاکەی، بۆیە زۆر قورس بوو قەبوڵی بکات چیتر ئیلینی بوونی نەماوە

{ پرچ بەفرین }✔Where stories live. Discover now