ئێوارە کاتژمێر 8:37 لە ماڵەوە
؟؟؟:"للییۆۆنن"
(بە هاوار و توڕەیی)
لیۆن بە ترسەوە ڕۆیشت بۆی لای دەیزانی چی بەسەر دێت
لیۆن:"ئاخ لیۆن'ی داماو"
(بە چرپەوە ووتی)
لیۆن:"ب.بەڵێ ب.باوکە؟"
(بە ترسەوە)
؟؟؟:"دووبارە چ کێشەیەکت ناوەتەوە؟؟"
(بە ساردی و توڕەیی)
لیۆن:"چی؟"
(وای خۆی دەرخست کە نازانێ چی بووە)
؟؟؟:"خۆت لە گێلی مەدە ئەزانی باسی چی ئەکەم ،وەرە بەردەمم"
(سەیری لیۆن'ی دەکرد)
لیۆن ڕۆیشتە بەردەمی
؟؟؟:"پێم نەوتی جارێکیتر کێشە مەنێیەوە؟؟"
(گوێی لیۆن'ی گرت)
لیۆن:"ئااا باوکە ئازاری هەیە تخوا"
(بە ئازارەوە)
؟؟؟:"کرووس ئازیزم وای لێمەکە ئازاری دەدەی"
(بە خەمخۆریەوە)
کرووس:"ئەمە جاری یەکەمی نییە زۆیا"
(بە توڕەیی هێشتا گوێی گرتبوو)
زۆیا:"تەواو ئازیزم ئازاری مەدە، ئەویش جارێکی تر واناکاتەوە دەی بەڵێنی پێبدە کوڕم؟"
(هەوڵی ئارامکردنەوەی دەدا)
لیۆن:"بەڵێن بێ باوکە جارێکیتر واناکەم"
(چاوەکانی پڕ فرمێسک بوو)
کرووس:"چی ئەگەر دووبارە بوویەوە؟"
(بە ئاسایی)
زۆیا:"ئەو کات سزایەکی بۆ دابنێ"
(بەهێمنی)
لیۆن:"تەواو جارێ تر واناکەم"
(دەستی توند بە گوێیەوە گرتبوو)
کرووس:"ئافەرین بچکۆڵانەکەم"
(بە زەردەخەنەوە)
لیۆن:"بەمن مەڵێ بچکۆڵ ..بێتام"
(کۆتایی بە هێواش ووت)
YOU ARE READING
Footballer's Reaction
RandomStarted = 4/11/2022 football player reaction's / one shot (kurdish)
