part 11

863 86 107
                                    

...

تای بە ترسەوە سەیری جینی دەکرد و ویستی دڵنیا بێتەوە کە ئەو هیچی لێ نەهاتوە بەڵام قسەکانی جین ئەوی وەستان لە نزیک بوونەوە لێی

جین / هههههههه ب..بەسە ئەڕۆن تەواو ناتوانم لەوە زیاتر تەحەمول بکەم ههههههههه

( وتی و دەیویست سەری ئەڕۆن لابەرێ کە ناوی گورگەکەی نامجونە )

دوایی ئەوەی ئەڕۆن دوور کەوتەوە لە جین ئەویش خێرا هەستاو بەڵام دمووچاوی بەتەواوەتی سوور ببۆوە بەهۆی زۆری پێکە نینەکەی و پاشان ئاوڕی دایەوە و باوەشی کرد بە سەری گورگەکەیا و وتی

جین / ئایشش منیش زۆرم بیر کردن

( وتی کە مەبەستی نامجون و ئەڕۆن بوو وە هێشتا باوەشی کردبوو بە گورگەکەیا )

جۆنکوک / ئەوە برا گەورەکەمە و هاوسەری هیۆنگ جینە نامجون

( وتی کاتێک زانیتی تای هێشتا بە سەرسامی سەیریان دەکات و وەک بڵێی لە شۆکەکەی هێشتا نەهاتۆتە دەرەوە )

یونگی / ئحممم وابزانم کەمێکی تر لێرە بمێنینەوە فلیمێکی ڕۆمانسی دەبینین و ناونیشانەکەشی هیۆنگ نامجون و هیۆنگ جین ئەبێت

دوای وتینی ئەو قسانەی یونگی جین لە ئەڕۆن دوور کەوتەوە بە توڕەی سەیری یونگی کرد

جۆنکوک /باشە پێتان چۆنە بچینە ژورەوە و قسە بکەین

خێرا ئەڕۆن سەری نزم کردەوە و جینی خستە سەر پشتی و بەرەو ناو کۆشکەکە ڕای کرد

جین / من پێشتان ئەکەوم هاوڕێیان

( بە هاوەرەوە وتی بەهۆی ڕاکردنی ئەڕۆن بە خێرای )

یونگی / وابزانم نای بینینەوە هەتا ڕۆژی دوای بەهۆی هیۆنگ نامجونەوە بۆیە من لە ئـێستاوە وتم

جیمین / هیونگ جین خوا یارمەتیت بات

( وتی کاتێک سەیری جینی دەکرد کە بەرە بەرە ون دەبوون لەبەر چاویان)

یونگی / هێشتا بیرم نەچۆتەوە ئەمشەو سزاکەی خۆت وەرەگری بۆیە ئامادە بە

جۆنکوک / پێت چۆنە ئێمە پێشیان کەوین و بڕۆین

تای / بەڵام جیمین و هیۆنگ یونگی

جۆنکوک / وابزانم ئەوان کەمێک دوا ئەکەون سەیرکە

( وتی و سەیری جیمین و یونگی کرد کە جیمین خەریکی ڕازی کردنی یونگی بوو بۆی سزای نەیات یان سزاکەی سوک بێت نەک وەک ئەوەی بیری لێ ئەکاتەوە )

The omega myth 𓆩V꙰KOOK꙰𓆪Where stories live. Discover now