^ part 16 ^

Mulai dari awal
                                        

ئیلیزا :- زۆر باشە بەراستی منیش پێویستم بەوە ھەبوو سوپاس بۆتۆ ئەمە بەھۆی تۆوەیە.

جیمین :- ئەبێ من سوپاست بکەم تۆ لەگەڵم نەھاتبای تێی رێگەی نەدەدا بێمە ئێرە.

ئیلیزا زەردەخەنەیەکی کرد و دەستی کردەوە بە خواردن پاشان تۆزێ لە کەنارەکە پیاسەیان کرد تا جیمین دیقەتی ئیلیزایدا سەیری کورێکی دەکرد.،

جیمین :- سەیری مەکە.

ئیلیزا روی کردە جیمین :- چی؟!

جیمین :- ھێشتا نەبووە بە رۆژی دووەم ھێشتا من خۆشەویستتم کەواتە سەیری مەکە وەک چۆن ئەمڕۆ من بوومەتە موڵکی تۆ تۆش دەبێت بەس موڵکی من بیت.

ئیلیزا شەرمی کرد بەڵام رێگای نەدا جیمین ھەست پێ بکا کەمێک بێدەنگ بوون ئیلیزا بۆ ڕزگارکردنی دۆخەکە وتی:- کەواتە خۆشەویستەکەم ئایسکرێمم بۆ بکرە .

جیمین :- تۆ بەس داواکە شازادە بچکۆلەکەم.

ئیلیزا:- یاااا من بچووک نیم.- کەمێک بە هاوارەوە وتی چونکە جیمین دوورکەوتەوە بۆ کڕینی ئاسکرێمەکە.-

جیمین رۆشت و ئایسکرێمی ھێنا بەدەم خواردنیەوە رۆشتنەوە میوان خانەکە ھەردوکیان ماندوو ببوون و چوونە ژوورەکەیان تا کەمێک پشوو بدەن بەڵام لە پڕێکدا کارەبا برا و جیمین گوێی لە هاواری ئیلیزا بوو بێ هیچ ڕووناکییەک جگە لە ڕووناکی مانگ کە لە پەنجەرەکانەوە دەهاتە ژوورەوە ڕایکردە ژوورەکەی ئیلیزا.

جیمین :- ئیلیزا مەترسە تەنھا کارەبا پچراوە ئێستا چاکی دەکەن لە کوێی؟

ئیلیزا :- هێی بۆ هیچ ڕووناکییەکت نەهێناوە، - ئیلیزا بە دەست لێدانی شتەکان گەیشتە لای جیمین و دەستی لە ماسولکەکانی سکی جیمین دا کە زانی جیمینە خێرا دەستەکانی کشاندەوە و بەشەرمەوە وتی- زۆر تاریکە هیچ نابینم.

جیمین دەستی ئیلی گرت و ئیلی ڕاچلەکی بۆیە جیمین وتی:- مەترسە منم تەنها لەگەڵم وەرە ئێستا مۆمەکان دادەگیرسێنم.

جیمین ئیلیزای لەگەڵ خۆی بردە هۆڵەکە و لەسەر قەنەفەکان داینیشاند بۆ خۆشی مۆمەکانی ئاگردا و هێنای، دانیشت بەرامبەری ئیلیزا و سەیری دەکرد کرد بەڵام ئیلیزا سەیری مۆمەکەی کرد و زەردەخەنەیکرد پاشان چاوەکانی بەرز کردەوە بۆ جیمین بەس بوو تا چاوەکانیان لەھی یەکتر گرێ بدەن ھەردوکیان بەبێ ھیچ دەنگێ سەیری چاوەکانی یەکتریان دەکرد، جیمین دەستی برد بۆ گیرفانی و سەیری ئەو شتەی کرد کە بە دەستییەوەیەتی، ئیلیزاش چاوەکانی گواستەوە بۆ هەمان ئاڕاستەی چاوەکانی جیمین.

ئیلیزا:- تۆ ئەوەت کڕی.

قسەکەی ئیلیزا لە پرسیار نەدەچوو بەڵکوو بڕێک بێ هیوای پێوە دیار بوو،.

جیمین:- بەڵێ کڕیم.

پاشان سەیری چاوەکانی ئیلیزای کردەوە و ئیلیزاش بە هەمان شێوە جیمین چاوەکانی گواستەوە سەر دەستی ئیلی و دەستی بردە پێشەوە و دەستی گرت و لە خۆی نزیک کردەوە دووبارە سەیری چاوەکانی ئیلیزای کردەوە و وتی،.

جیمین:- ڕێگام پێ دەدەی؟

ئیلیزا کەمێک شپرزە بوو لە قسەکەی جیمین و کەمێک جوڵە کەوتە دڵ و مێشکی، بەجۆرێک بە خۆی بڵێت چیم بەسەردا دێت؟ ئیلیزا سەری بە مانای بەڵێ جوڵاند جیمینیش بزەیەکی بۆ کرد و دەستبەندەکەی کردە دەستی ئیلیزا و ئەو دەستبەندەی دەبوو بکرێتە دەستی جیمین جیمینی دای بە ئیلیزا و وتی،.

جیمین:- تکایە تۆش ئەوە بۆ من بکە پێش ئەوەی ڕۆژی دووەم بێت.

ئیلیزا سەیری چاوە ھەنگوینیەکانی جیمینی کرد و بە جۆرێک هەستێکی گریانی بۆ درووست بوو، بۆچی وەک ئەوە دیارە خۆشەویستییەکی زۆر درێژ خایان لە نێوانیان بووبێت و ئێستاش کۆتا شەویانە! ئیلیزا لەگەڵ هەموو ئەو هەست و بیرۆکانە دەستبەندەکەی لە جیمین وەرگرت و کردییە دەستی جیمین جیمین دەستی ئیلیزای گرت و لە لای دەستی خۆی داینا و وتی،.

جیمین:- ئێستا زۆر جوانە، تکایە ئیلی بیپارێزە.

ئیلی لە دەنگی جیمین هەستی بە خەم کرد، بەڵام خەم دەربارەی چی؟ ئیلی نەیدەتوانی لەوە تێبگات یاخوود نەیدەویست خۆی هەڵخەڵەتێنێ بڵێت جیمین منی خۆشدەوێت و دوایش وا نەبێت بە کورتی نایەوێت هیوایەکی وا بە خۆی بدات ئیلی لە دوای قسەکەی جیمین سەیری جیمینی کرد بە هەمان شێوە جیمینیش سەیری کردەوە چاوەکانیان بەیەکەوە گرێ دا شانیان بە شانی یەکەوە بوو جیمین چاوەکانی گواستەوە سەر لێوەکانی ئیلیزا و ئیلیش هەمان شتی جیمینی کرد.

ئیلی لە دەنگی جیمین هەستی بە خەم کرد، بەڵام خەم دەربارەی چی؟ ئیلی نەیدەتوانی لەوە تێبگات یاخوود نەیدەویست خۆی هەڵخەڵەتێنێ بڵێت جیمین منی خۆشدەوێت و دوایش وا نەبێت بە کورتی نایەوێت هیوایەکی وا بە خۆی بدات ئیلی لە دوای قسەکەی جیمین سەیری جیمینی کرد ...

Ups! Gambar ini tidak mengikuti Pedoman Konten kami. Untuk melanjutkan publikasi, hapuslah gambar ini atau unggah gambar lain.


🌛وێنەی دەست بەندە دوانەی ڕۆحییەکە🌜

Ups! Gambar ini tidak mengikuti Pedoman Konten kami. Untuk melanjutkan publikasi, hapuslah gambar ini atau unggah gambar lain.

🌛وێنەی دەست بەندە دوانەی ڕۆحییەکە🌜

______________________________

سەلام ئەستێرە گەشاوەکانی ئاسمانەکەی ئێمە🥹✨
چیرۆکی یەکەمیشمان خەریکە کۆتایی دێت خۆشەویستی پێ ببەخشن🥺🫶🏻
رای خۆتانم پێ بڵێن چاوەرێی چیم لەم دوانە🌚
چێژی لێ ببینن ئەزیزانم❤️🥀
١٥ ڤۆیت = پارتی نوێ

Two ways ( دوو رێگا )Tempat cerita menjadi hidup. Temukan sekarang