جون جای:- خاتو ئیلیزا .
ئیلیزا لە دڵی ئاھ نا دوبارە:- بەڵێ بەرێزم- بە بێزاری-.
جون جای لێی نزیک بویەوە:- ئیلی.
ئیلیزا سەرسام بوو دەگەرایەوە دواوە:- ناوم ئیلیزایە.
جون جای ئەوەندە نزیک بۆوە تا ئیلیزا گەیشتە مێزی کاشێرەکە ئەملا و لای ئیلیزای گرت کەسی لێنەبوو چونکە کارمەندی شفتی یەکەم رۆشتبونەوە ھی شفتی دووەم کورەکان نەھاتبون و کچەکان دوای خۆ گۆرین بەبێ دەنگی سەیریان دەکرد.
جون جای:- بەڵام تۆ ئیلیە بچوکەکەی منی.
ئیلیزا :- بەجوانی قسەکە من ئیلیزام وە بچوک و شتی کەس نیم.
جون جای:- بۆوا دڵ رەقی دڵی خۆتم بۆ بکەوە .
لەو کاتە نامجون لە دەرەوە ئەو دیمەنەی بینی خێرا لە سەیارەکەی دابەزی وە زۆر تورە ببوو ، پێش گەشتنی نامجون ئیلیزا ئاوا نەوەستا شەقێکی بەھێزی لە ئەندامی جون جایدا ، جون جای لەبەر ئازار کەوتە سەر ئەژنۆ لەھەمان کاتدا نامجون ئەوەی بینی ھەر کە گەیشتە لای جون جای بەرزی کردەوە و دەستی کرد بە لێدانی .،
ئیلیزا :- ھێی ئۆپا ئۆپا تکایە وازی لێبێنە.
ئیلیزا دەپارایەوە تا نامجون واز لە جون جای بێنێ کە ھەمو دەم و چاوی کردبوە خوێن دوای ئەوەی کارمەندەکانیتر گەشتن و لێکیان کردنەوە نامجون بە تورەی قۆڵی لە دەستی کورەکان بەرداو دەستی ئیلیزای گرت و لەوێ چونە دەرەوە بەرێکەوت بۆ ماڵەوە، تا گەیشتنەوە وە تا ماوەیەکیش ھەردوکیان لەسەر قەنەفەکانی ھۆڵەکە دانیشتبون کەسیان قسەیان نەدە کرد تا نامجون بێ دەنگیەکەی شکاند.،
نامجون :- ئیتر لەوێ کار ناکەی.
ئیلیزا بێ دەنگ بوو.
نامجون :- ھەڵەی تۆ نیە ئیلی دڵتەنگ مەبە.
ئیلیزا :- ببورە بومە ھۆی کێشە بۆت ئۆپا.
نامجون :- ئای خوایە چی دەڵێی من پێویستە بچوکەکەم بپارێزم- چوە لای و لە باوشی کرد-.
ئیلیزا :- سوپاس ئۆپا وە بەیانی لەدوای کارێکی نوێ دەگەرێم.
نامجون :- نەخێر ناگەرێی.
ئیلیزا :- نەخێر من دەمەوێ کار بکەم نەک لەسەر تۆ بژیم ببم بە مشەخۆر.
نامجون :- باشە نەموتوە کار مەکە لەگەڵ من کار بکە.
ئیلیزا :- بەڵام ئۆپا من ھیچ لە دکتۆری نازانم چۆن وەرم دەگرن.
نامجون :- ئەوێ نەخۆشخانەی منە کەواتە لەوێ دەبی وە من فێرت دەکەم وەک پەرستارێک ھەم لەبەر چاوەکانم دەبیت.
ئیلیزا :- زۆر سوپاس ئۆپا بەڵێنبێ زوو فێرە کارەکان ببم- روخساری گەشابویەوە-.
نامجون :- دەی با بخەوین سبەی زوو دەرۆین - ماچێکی سەری کرد -.
ئیلیزا :- زۆر باشە شەو شاد ئۆپا.
نامجون :- شەو شاد گیانی ئۆپا .
ھەر یەکەو چوە ژوری خۆی بەڵام لە ئێستادا کەس وەک ئیلیزا بە پەرۆش نیە کە بچێتە نەخۆشخانە بەڵام وەک نەخۆش نا وەک رزگارکەری ژیانەکان .
___________________________
سەلام ئەزیزانم ھیوام باشیتانە❤️
ئۆھ ئیلیزا لە جون جای رزگاری بوو بزانین لە نەخۆشخانە چی چاوەرێیەتی ئایا باشتر؟ یا خراپتر؟
ھیوادارم بە دڵتانبێ لە ھەڵەکانم چاو پۆشی بکەن✨💜🐻🫶🏻
YOU ARE READING
Two ways ( دوو رێگا )
Fanfictionکاتێک دوو ڕێگات هەیە دەکرێت سەرت لێ بشێوێت و ڕێگا هەڵەکە هەڵبژێری بەڵام بێ هیوا مەبە و بگەڕێوە بۆ ڕێگا ڕاستەکە. زەرەر لە نیوەی بگەڕێتەوە قازانجە کەوایە ژیانت لەسەر ڕێگا هەڵەکە بەردەوام مەکە.. رێگای راستت ھەڵبژارد لەخۆبای مەبە ژیان زیاتری ھەیە بۆت! ن...
^ part 4 ^
Start from the beginning
