.....ئێوە گەیشتنە شوێنەکە ، شوێنێکی زۆر خۆش بوو و گەشتیاری بوو واتا گەشتیاری لێبوو بەڵام تای خانویەکی تایبەتی گرتبوو بەس بۆ ئەو چوارەتان ...
لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزین و کەلوپەلەکانتان بردە ژورەوە و هەریەکتان شتەکانی خۆی ڕێکخست و هەنێک بەناو ماڵەکەیا گەڕان زۆرتان بەدڵ بوو...
"ئۆپا ئێرەم زۆر بەدڵە ،بێگومان هەڵبژاردەی تۆیە بۆیە"
وتت کاتێک هەموتان بەو ناوەیا ئەگەڕان ...
"هههه سوپاس"
تای وتی
لەناکاو سەرت سوڕا و بورایتەوە.....
کە چاوت کردەوە لەباوەشی تایهیۆنگ بویت...
"چی ڕویدا"
وتت و دەستت بەسەرتەوە گرت و هەستایتەوە
"تۆ بورایتەوە،، ئێستا باشیت؟"
تای وتی بەخەمەوە.
"ئهم"
وتت بەڵام هیچ هەستت بەباشی نەدەکرد
"یاا دڵنیام تۆ لەدوێنێوە سەرمات بوە بۆیە وایت"
کوکی وتی..
"نا من باشم دەی ئەونە نازم بدەنێ لەخۆم دەرەچم هههه با بچین بۆلای ئاوەکە"وتت وپێکەنیت
"دڵنیای باشی؟"
کوکی وتی بەخەمەوە و لی سامیش بەس سێری ئەکرد هیچی نەئەوت...
"ئهم بەڵێ"
وتت و بەڕێ کەوتی تا بەپێ بڕۆیت بۆلای ئاوەکە..
"یا دەی چاوەڕێکە"
تای وتی و تۆ ڕات کرد ئەویش بەدوات کەوت وەک مناڵ😂
بێ ئاگا لەوەی کە کوکی و لی سام غیرەیان دەکرد کوکی غیرەی لە ن/ت ئەکرد و لی سامیش لەتای
.ئەو دوەش بە پیاسەوە بەدوایان ڕۆشتن...
تب: لێرە مەبەستم ئاو شت وەک ئەحمەد ئاوا شتی خۆمانە مدم😂😂😂😂
پێشخستنی کات.....
شەو...
ڕۆژەکەتان خۆش تێپەڕی و بوە شەو هاتنە ئەو ماڵەی بە کرێ گرتبوتان . چونکە کەشەکەی هاوین و فێنک بوو تۆ لە باخچەکە بویت پیاسەت ئەکرد بەتەنیا ، و زۆر دڵت پڕ بوو خەمی کۆن هاتبۆوە بیرت مردنی دایکو باوکت و بیری خاڵت و ئەوانت ئەکرد...
your pov..
فرمێسک بە چاوم هاتە خوارەوە و چیتر خۆم نەگرت و تێر گریام...
گوێم لەدەنگی تایهیۆنگ بوو کە بانگی دەکردم و نزیک دەبۆوە بۆیە خێرا فرمێسکەکانم سڕی...
"یااا بۆچی بانگئەکەم جواب نادەی چی ئەکەی لێرە بەتەنها"تای وتی
"هیچ بۆخۆم پیاسەم ئەکرد"
وتم کاتێک سێری خوارەوەم ئەکرد
"کوا سێرم بکە😐 "
تای وتی و چەناگەمی بەرز کردەوە چاوەکانمی بینی کە سور بوبون
"بۆچی ئەگری چیبوە؟"
وتی بە خەمەوە
"ًهیچ نیە کەمێک دڵم توند بوو"
وتم و تایهیۆنگ باوەشێکی قوڵی لێمداا..
"دەی من هەموو کات لەگەڵتم و هەرگیز خەم مەخۆ کە بەتەنهای یان شتێک و ئەوەتا هەموو شتێک باشە تەنها خۆت وا خەم ئەخۆی" تای وتی و دەسی بە پشتم ئەهێنا لەکاتێکا باوەشی لێم دابوو
