~9~

942 103 84
                                    

*چێژ ببینە*

*****سکرتێر ؛ بەڕێزم کەسێک لە دەرەوەیە داوا دەکات تۆ ببینێت

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

*****
سکرتێر ؛ بەڕێزم کەسێک لە دەرەوەیە داوا دەکات تۆ ببینێت...
ڵویس ؛ چاوپێکەوتنی دانابوو..؟
سکرتێر ؛ نەخێر بەڕێزم...وتیشم کە ناتوانیت بەڕێز ڵویس ببینیت بەبێ چاو پێکەوتن..،بەڵام ئەو هەر سوور بوو لەسەر ئەوەی تۆ ببینێت..
ڵویس ؛ نەیوت ناوی چییە..؟
سکرتێر ؛ بەڵێ گەورم وتی ناوم "داونز"ە
ڵویس ؛ ئممم داونز..
ڵویس ؛ من ئێستا کارم هەیە پێی بڵێ چاوەڕێ بکات..
سکرتێر ؛ باشە بەڕێزم..
.
.
.
.
دەمەو ئێوارە بوو ڵویس هەر خەریکی کار بوو لە ڕاستیدا داونزی هەر لە بیر کردبوو بۆیە کە تەواو بوو لە کارەکانی ویستی خۆی کۆبکاتەوەو بەپەلە بڕواتە ماڵەوە چونکە بەڕاستی زۆری بیری جوڵیا دەکرد
ئەمڕۆ جوڵیا هیچ پەیوەندیێکی نەکردبوو ڵویسیش لەبەر سەرقاڵی مەجالی ئەوەی نەبوو پەیوەندی بە جوڵیاوە بکات..
بۆیە دەیویست هەرچی زووە کارەکانی تەواو بکات و بڕواتە ماڵەوە...
هەرکە تەواو بوو لە پێچانەوەی کەل و پەلەکانی ڕێی چونە دەرەوەی لە ژوورەکە گرتە بەر..
هەرکە هاتە دەرەوە ویستی بڕوات بەرەو ئەسانسۆرەکە..
بەڵام ئەو دەنگەی لە پشتەوە بانگی کرد ڵویسی وەستاند.
داونز ؛ بۆوا پەلەتە مستەر ڵویس...؟؟
ڵویس بە تێنەگەیشتنەوە سەیری کرد..
داونز ؛ بمبوورە لە بیرم کرد خۆم بناسێنم من داونزم
وۆڵتە داونز.
ڵویس ؛ ئۆه ببورە بەڕێز داونز وامزانی تۆ لێرە نەماویت.
داونز ؛ کەواتە دەکرێت کەمێک قسە بکەین..؟؟
ڵویس ؛ بێگوومان بفەرموو بڕۆینە ژوورەکەم..
.
.
.
ڵویس ؛ فەرموو دانیشە..
داونز ؛ سوپاس.
ڵویس ؛ چی دەخۆیت بۆت داوا بکەم..؟؟
داونز ؛ هیچ شتێکم ناوێت سوپاس...تەنها دەمەوێت کەمێک قسە بکەین..
ڵویس ؛ زۆر. باش فەرموو..
داونز ؛ من داونزم خۆشەویستی جوڵیا..
.....
هەرکە ئەم قسەیەی کرد ڵویس ڕەنگی پەڕی...
واتا چی خۆشەویستیێتی خۆ گەر وتبای خۆشەویستی بووم کێشەی نەبوو چونکە ئەمە لە ڕابردوو دەبوو..
ڵویس ؛ واتا چی خۆشەویستن..؟
داونز ؛ من و جوڵیا خۆشە ویستین...
ڵویس ؛ واتا تۆ خۆشەویستی کۆنی جوڵیایت..؟
داونز ؛ نەخێر..من و جوڵیا هێشتا لە پەیوەندی داین..!!
هەرکە ئەمەی وت ڵویس خۆی نەگرت و هێرشی بۆ برد دەستی کرد بە لێدانی ئەوەندەی لێدا هەموو ڕوخساری شێواند.
وازی لێ نەهێنا تاوەک و ماندو بوو...
ڵویس ؛ نەفرەتی تۆ کێیت تاوەک و بوختان بە هاوسەری من بکەیت..؟
داونز لە کاتێکدا زۆر هیلاک بوو بو بەهۆی ئەو لێدانانە..ڕوخساری هەمووی خوێن بوو زەردەخەنەیەکی زۆر پیس هاتە سەر ڕوخساری..
داونز ؛ من و جوڵیا خۆشەویست بووین..دەمان ویست هاوسەرگیری بکەین بەڵام چونکە نە من نە جوڵیا نە خێزانێکمان هەبوو نە هاوڕێ نە کارێک هەبوو بیکەین تاوەک و بژێوی ژیانمانی پێ دابین بکەین نەمان دەتوانی ئاوا هاوسەرگیری بکەین..زۆر هەوڵماندا تاوەک و پارە پەیدا بکەین..هەموو جارەکە شکستمان دەهێنا..
تا ڕۆژێک جوڵیا بیرۆکەی ئەوەی بۆ هات کە بە جوانیەکەی کەسێکی دەوڵەمەند هەڵبخەڵەتێنێت بۆ ئەوەی بیکاتە داوی خۆیەوە..
من ئەم بیرۆکەیەم لا باشبوو بەڵام نەمدەزانی ئاخۆ سەردەگرێت یان نا..
ئەوەبوو ڕۆژێک جوڵیا لە فەیسبووک پۆستێکی کرد
داوای هاوسەرێکی دەکرد...
لە ژێریشی ژمارە مۆبایلێکمان جێهێشتبوو.
هەر دوای ئەو پۆستە چونکە جوڵیا کچێکی جوان بوو لە فەیس بووک شوێنکەوتەی زۆر بوو بۆیە داواکاری زۆری هاوسەرگیری بۆ هات..
ئێمە دەمانویست کەسێکی زۆر دەوڵەمەند بێت..
بۆیە کە تۆ داوای جوڵیات کرد ئێمە هەر زوو ڕازی بوین تۆ ببیت بە ھاوسەری جوڵیا چوننکە لە ھەموویان دەوڵەمەند تر بوویت..ـپلانی من و جوڵیا ئەوە بوو سەرەتا تۆ ئاشقی خۆی بکات دواتر متمانەی تۆ بەدەست بھێنێت بۆ ئەوەی بەشێک لە موڵکەکەت بکەیت بە ناوی جوڵیا..ھەرکە ئەمەش ڕوویدا من و جوڵیا ڕامان دەکرد و دەڕۆیشتین بۆ شوێنێکی زۆر دوور بۆئەوەی ھاوسەرگیری بکەین..بەڵام ئەم ژنە قەحپەیەی تۆ و خۆشەویستەکەی من فێڵی لە تۆ و لە منیش کرد بێ من پارەکانی برد و ڕۆیش..
بەڵام ئەو زۆر گەمژەیە چونکە من دەزانم بۆ کوێ دەڕوات..
هەرکە لە قسەکانی تەواو بوو ڵویس چیتر نەیتوانی بوەستێت لەسەر قاچەکەنی بۆیە کەوتتە سەر زەویەکە هەردوو دەستیشی بەسەریەوە گرت چونکە خەریک بوو مێشکی لەدەست بدات لەگەڵ ئەم قسانەی داونز نەیدەتوانی باوەڕی پێبکات..
ڵویس ؛ نەخێر...تتۆ ددرۆ دەکەیت جوڵیاکەی من کاری وا ناکات..
داونز ؛ ئەهـ با ئەمەشت پێ بڵێم ئەم ژنە ناوی جوڵیا نییە..
ناوی ڕاستەقینەی ئەو
{بەنی کاسڵ}ە
ڵویس چیتر بەرگەی نەگرت هەڵستایەوە و دووبارە دەستی کردەوە بە لێدانی داونز..
.....
لەبەردەم دەرگای چونە ژورەوە وەستا بوو نزای دەکرد هەر وەک جاران کە چویە ژورەوە جوڵیا بێت بەرەو ڕوی ماچی بکات و باوەشی لێ بدات بۆ ئەوەی ماند و بونی ڕۆژەکەی لە بیر بباتەوە..
...
بە لەرزەوە دەستی برد بۆ دەسکی دەرگاکەو کردیەوە..
کە چویە ژورەوە ئەو ماڵە سارد و چۆڵە هاتە بەردەمی..
لەگەڵیشی فرمێسکێک هاتە خوارەوە بە چاوەکانی دا..
ڵویس ؛ نەخێر وانیە ئەو خوێڕی دایک سۆزانیە درۆ دەکات دەزانم جوڵیاکەی من ئێستا لە ژوورەکەمانە..
لەگەڵ ئەم قسانە و هیوادانە بە خۆی زەردەخەنە هاتە سەر لێوی ڕێی قاچەکەنای گرتە بەر ژورەکەیان..
....
دەرگای ژوورەکەیانی کردەوە
سەیری ناوەوەی کرد تەنها چۆڵای بوو هیچ کەسێکی ڵێ نەبوو
بەخێرای ڕۆیش بەرەو دۆڵابەکە بۆ ئەوەی بزانێت کە جلەکانی جوڵیا لە جێگای خۆی ماون یان نا ..
هەرکە دەرگای دۆڵابەکەی کردەوە وەک وابێت ئاوێک کرابێت بە ئاگرێکدا وا حەسایەوە...
بەڵام ھەرزوو ترس دای گرت کاتێک قسەکانی داونزی ھاتەوە بیر کە باسی بردنی پارەی کرد..
بۆیە خێرا ڕۆیشتە ژووری کار کردنەکەی بۆ ئەوەی سەیری ناو قاسەی پارەکە کات تاوەکو بزانێت پارەو فایلەکان لە جێگای خۆیانن
...
ڕۆیشتە ژوری کار کردن دڵی زۆر بە پەلە لێیدەدا نزای دەکرد کە پارەکان ھەر لە جێگای خۆیان بن و دەستکاری نەکرابن..
ئەو خەمی پارەکانی نەبوو تەنها لەوە دەترسا کە جوڵیا پارەکانی بردبێت و ڕۆیشتبێت..
پاسۆردی قاسەکەی لێدا لەگەڵیشی قاسەکە بۆوە
سەیری ناوەوەی کرد...
دیتی کە جگە لەو موڵکانەی کە بە ناوی خۆیەوەن ھیچی تری تێدانیە
ھەموو ئەو پارە و ئەو موڵکانەی کە بەناوی جوڵیا کرابوون نەمابوون..
پارەکە بڕەکەی...
"5000000;$"
ملیۆن دۆلار
وە ئەو موڵکانەی کە باناوی جوڵیا بوون.
چەند ھۆتێلێک و چەندین چێشتخانەو زەوی کە بڕە پارەکەیان خەیاڵین..
.
.
.
.
ڵویس کە بۆی دەرکەوت قسەکانی داونز ھەمووی ڕاستن
چیتر بەرگەی نەگرت توند دەستی بۆ دڵی برد چونکە ئازارێکی تەواو پیس بۆی ھات...
.
.
.
بە داخەوە نەخۆشەکە جەڵدەی دڵ لێی داوە..
.
.
.
Love you ❤️

𝚘𝚛𝚐𝚒𝚗𝚊𝚕_𝚜𝚒𝚗 . ✔️ Where stories live. Discover now